بۆچی سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی ووهان بێسه‌روشوێن كراوه؟
د. ئای فین، سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان له كه‌رتی هێبی وڵاتی چین ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌رنگومكراوه.
ته‌له‌فزیۆنی جی ئار ئای پی تی، له‌به‌رنامه‌یه‌كیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه د. ئای فین كه خانمه پزیشكێکی چالاك و سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی ووهان-ه بێسه‌روشوێنكراوه.
د. ئای فین یه‌كێكه له پزیشكه به‌ناوبانگه‌كانی كه‌رتی هێبی، به‌ر له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری Renwuی چینی ره‌خنه‌ی توندی له ده‌سه‌ڵاتدارانی چین گرت و رایگەیاند: "له كۆتایی مانگی دیسێمبه‌ر (كانوونی یه‌كه‌می 2019) كۆبوونه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی شیوعی چین له ووهان كرد و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی كه‌رتی هێبی-م ئاگاداركرده‌وه كه ڤایرۆسێك بڵاوبۆته‌وه هاوشێوه‌ی سارس له ووهان، به‌ڵام وه‌ڵامی به‌رپرسانی حزبی شیوعی چین وابوو كه قه‌ده‌غه‌یه ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك بکەم".
هه‌وه‌ها ئاماژه به ساتی بینینی پشكنینی نه‌خۆشه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "30 ی دیسێمبه‌ر (كانوونی یه‌كه‌می 2019) كاتێك ئه‌نجامی پشكنینه‌كانم بینی عارەقەیەکی ساردم ده‌ردا و تێگه‌یشتم چی رووده‌دات!".
هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه ئه‌نجامی پشكنینی نه‌خۆشه‌كان گۆڕدران به نه‌خۆشی تر و ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌رستیارانه‌ش كه پشكنیینه‌كه‌یان كردبوو گواسترانه‌وه بۆ شوێنی تر، هه‌مووشی له‌پێناو شێواندنی راستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه".
له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "دوای كۆبوونه‌وه‌كه گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه به مێرده‌كه‌مم وت پێویسته ئه‌م دۆخه‌ش له منداڵه‌كان بگه‌یه‌نیت کەچی لە ئایندەدا روودەدات".
وتیشی: "به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی مردوون له‌ناو به‌شی فریاگوزاری ووهان نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌ستنیشان نه‌كرا، بۆیه ژمارەی کەیسە راستەکان دانانرێن".
ئه‌و پزیشكه ئاگادار بووه له‌وه‌ی كه ڤایرۆسەکە له مرۆڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ له‌به‌رئه‌وه‌ش حكومه‌ت كه‌وته داخستنی بازاڕی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر فرۆشانی ووهان ئه‌ویش كاتێك زانرا كه كه‌یسه‌كان له بێ‌شومار تێپه‌ڕیوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه پزیشكه ده‌ڵێت: "بۆ رۆژی دواتر له‌گه‌ڵ د. لی وینگ لینگ زانیارییه‌كانمان ئاڵوگۆڕكرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌مبێكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه بانگكرامه‌وه كه ئه‌م باسه داخه‌م".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین هه‌ر به‌زوویی چاوپێكه‌وتنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له سایتی گۆڤاره‌كه ئه‌سڕنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ندین هاوڕێی د. ئای فین له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌ی چین داونلۆد ده‌كرێت و ده‌پارێزرێت.
هه‌روه‌ها، ئاژانسی ئاسیای ئازاد باسی له‌وه‌كردووه كه د. ئای فین باسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی لای هاوڕێكانی كردووه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی وۆهان و مەترسیی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێگه‌یاندوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌شت كه‌سه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه جیهان له‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌گه‌یه‌نه.
د. ئای فین، ساڵی 1997 له كۆلێژی تۆنگجی پزیشكی كه به‌شێكه له‌زانكۆی هاوجۆنگ بۆ زانست و ته‌كنۆلۆژیا خوێندویەتی. سه‌ره‌تا له به‌شی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان-ی نه‌خۆشخانه‌ی ووهان كاریكرده‌وه، دواتر له ساڵی 2010 بووه به‌سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌كه.
ئه‌م پزیشكه له رۆژی 18ی دیسێمبه‌ری 2019 یه‌كه‌م پشکنینی نه‌خۆشی سییه‌كان ده‌چێته به‌رده‌می، ده‌بینێت سییه‌كانی كه‌سه‌كه تووشی حاڵه‌تێك بووه كه پێشتر نه‌بینراوه، ئه‌ویش فرۆشیارێكی ئاژه‌ڵفرۆشانی بازاری ووهان-ه، دواتر له 27ی دیسێمبه‌ر ئه‌نجامی پشكنینی نه‌خۆشێكی دیكه ده‌بینێت كه په‌یوه‌ندی نییه به بازاری وۆهانه‌وه له‌وه تێده‌گات كه نه‌خۆشییه‌كه بڵاوبۆته‌وه كه ئه‌ویش هاوشێوه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس1، راسته‌وخۆ به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه ئاگادارده‌كاته‌وه. رۆژی 1ی جێنیوه‌ری 2020 (كانوونی دووه‌می 2020)به‌لێشاو نه‌خۆش رووده‌كه‌نه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی ووهان.
AM:09:25:07/04/2020