چارەسەرێكی كاتی بۆ كۆرۆنا پەرەی پێدەدرێت

لەكاتێكدا زانایان لەسەرتاسەری جیهان پێشبڕكێیانە بۆ پەرەپێدانی چارەسەر و ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ، ستیڤان كۆفمان زانای زیندەوەرزانی لەپەیمانگای بەناوبانگی ماكس بلانك لەئەڵمانیا رایدەگەیەنێت" پێدەچێت چارەسەرێكی كاتی بۆ كۆرۆنا لەلابێت".

 

ستیڤان كۆفمان زانای زیندەوەرزانی لەپەیمانگای بەناوبانگی ماكس بلانك لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند" ئەوەی پێشنیازی دەكەن بۆ بەكارهێنانی بۆ بەرگرییەكی بەهێز و رێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر بریتیە لە (VPM1002) كە كۆپیەكی چاكراوی ڤاكسینی سیلە كە تەمەنی نزیكەی ١٠٠ ساڵ دەبێت و سەرباری نەبوونی هیچ شتێكی هاوبەش لەنێوان سیل و ڤایرۆسی كۆرۆنا ، بەڵام هەردووكیان دەبنە دروستكردنی گرفتی هەناسەدان".

 

كۆفمان وتیشی" لەو بڕوایەدایە ئەو ڤاكسینە دەبێتە هۆی پتەوكردنی سیستمی بەرگری لەش بۆ یارمەتیدان لەبەرەنگاربوونەوەی ئەو هەوكردنەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی دەكات و هیوادارن بتوانن رێژەی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن كەمبكەنەوە و نەخۆشیە سووكتر بێت".

تایبەتمەندێتی (VPM1002) بریتیە لەوەی خەریكە كۆتایی دێت لەتاقیكردنەوە و وەك ڤاكسینی سیل و دەركەوتووە كە پارێزراوە و تەنیا ئەوە ماوەتەوە بزانرێت چالاكە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە پرۆسەكە چەند مانگێك دەخایەنێت و دواتر بەخێرایی بەردەست دەبێت.



AM:11:30:07/04/2020