هەڵەبجە.. بەبێ لەبەرچاوگرتنی رێنوماییە تەندروستیەکان مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت..( وێنەکان ببینە )

لە هەڵەبجە لە رێگای بڵاوکردنەوەی چەندان وێنەی مووچە وەرگرتنی خانەنشینی پێشمەرگە، دەردەکەوێت بە هیچ جۆرێک لەدابەشکردنی مووچەی ئەم توێژەدا رێنوماییە تەندروستییەکان دژی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەبەرچاو نەگیراوە.

بەپێی ئەو وێنانەی لە چەند پەیجێکی ئەو پارێزگایە بڵاوکراوەتەوە خەڵکێکی زۆر بەبێ دوورکەوتنەوە لەیەکتر بۆ ماوەی دوو مەتر، بەبێ کەمامە بەستن و لە دەستکردنی دەستکێش، خانەنشینێکی زۆر لەبەردەم بانکی هەڵبجەدا راوەستاون، هەروەها لە ژووریشەوە بەهەمان شێوە بەتەنیشت یەکەوە پاڵ پالێنیانە بۆ موووچە وەرگرتن.

لە وێنەکاندا هیچ پۆلیسێک، یان هێزێکی ئەمنی نابینرێت بۆ جیاکردنەوەو رێکخستنی خەڵکەکەی هاتووە بۆ مووچە وەرگرتن.

ئەوە لە کاتێکدای کە دوێنی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چەندان رێنومایی لەو بارەیەوە دەرکرد.

 


PM:02:01:07/04/2020