وێنە.. کچێکی ئیبراهیم تاتڵیساس تووشی کۆرۆنا دەبێت

کچێکی گۆرانی بێژی ناسراوی تورک، ئیبراهیم تاتڵیساس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

 
دیلان چیتەك، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام،  لە پۆستێکدا بڵاویکردۆتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

 
لەو پۆستەدا دەڵێت " پشكنینم ئەنجامدا، ئەنجامی پشكنینەكانم پۆزەتیڤ دەرچووە، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید -19 بووم".

 
یبراهیم لە ١ی یەنایەری ساڵی ١٩٥٢ لە شاری ئورفە لە دایکێکی کورد و باوکێکی عەرەب لەدایک بووە و نازناوی ئیبۆی وەرگرتووە و پێشکەشکاری بەرنامەی بەناوبانگی Ibo Show بووە و لە چەندین فیلمی سینەمایدا کاریکردووە وەک ئەکتەر.


ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٧٨ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و تا ئێستا ٤٢ ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە و ساڵی ٢٠٠٧ لە هەڵبژاردندا خۆی کاندید کرد بەڵام شکستی هێنا، تاتڵەس دواتر چەند چالاکییەکی کردلە بواری گەشتیاری و چێشتخانە و کاری بازگانی و پڕۆژەی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان لە عێراق، بەڵام دواتر پڕۆژەکەی لەگەڵ عادل موتەحیدە شکستی هێنا و لە ساڵی ٢٠١١دا ئیبۆ ڕووبەڕووی هەوڵێکی تیرۆرکردن بووەوە و فیشەک بە سەرییەوە نرا.

 

ئەو هونەرمەندە یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە هەمیشە پاڵپشتی دەسەلآتی حوکمڕانی تورکیای کردووەو، لەو شەڕانەدا کە سووپای تورکیا دژی کوردانی رۆژئاوا بەرپای کرد، ئەو هەمیشە دەچووە بەرەکانی شەڕو پشتگیری لەسووپای تورکیا دەکرد. 

 


PM:04:26:07/04/2020