دەسەڵاتدارانی سلێمانی هاوشێوەی هەولێر رۆژنامەنووسێک دەستگیر دەکەن

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٧ی نیسانی ٢٠٢٠، زریان محه‌مه‌د، رۆژنامه‌نووس له‌ لایه‌ن ئاسایشی  سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیر كراو، تا ئامادەکردن ئەم هەواڵە ئازاد نەکراوە.

 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هێمن مامەندیان بۆ دووەمجار لەسەر کۆمێنت و لێدوان دەستگیرکرد، ئەمڕۆش لە سلێمانی هێزە ئەمنییەکان رۆژنامەنووس، زریان محەمەد لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات قەرەبالغی لە دامەزراوەیەکدا هەیەو مەترسیە بۆسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، دەستگیر دەکات.

 

ڕۆژنامەنوس زریان محەمەد کە لە ماڵپەڕی ئاوێنەو راگەیاندنی ژووی بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کار دەکات‌و، یەکێکە لەرۆژنامەنوسە فریلانسە دیارەکان و،دەستگیرکردنی لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی ڤیدیۆییە لەسایتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، سەبارەت بەهەبوونی قەرەباڵغی چاودێری بازرگانی، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کراوە.

 

 



PM:07:50:07/04/2020