وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩١ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێم تۆمارکراوە".
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند" حاڵەتەکان ٢١ یان لە بەغدا و ٤٤ یان لە نەجەف و لە زیقاڕ ٥ حاڵەت و لە بەسرە ٦ حاڵەت و لە موسەننا ٢ حاڵەت و لە دیالە و واست یەکی یەک حاڵەت و هەروەها لە سلێمانی ٣حاڵەت و لە هەولێر ٥ حاڵەت و لە دهۆک سێ حاڵەت تۆمارکراون".
وتیشی" لەو ماوەیەدا كەسێك لە نەخۆشخانەی مەدینە توب لە بەغداد گیانی لەدەستداوە و ٢٩ كەسیش ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە و چاكبونەوەتەوە".
ههتائێستا كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ههزارو ١٢٢ كهس و لەو ژمارەیەش ٦٥ كهس گیانیان لەدەستداوە و ٣٧٣ تووشبووش چاكبوونەتەوە.