ڕۆژنامەنووس زریان محه‌مه‌د ئازاد کرا

زریان محەمەد، ڕۆژنامەنووس دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکرا، کەمێک پێش ئێستا ئازاد کرا.

 

بەپێی زانیارییەکان، كاتژمێر هەشت و نیوی‌ ئەمشەو (زریان محەمەد) لەلایەن هێزەكانی‌ ئاسایشی‌ شاری‌ سلێمانییەوە ئازاد كرا دوای‌ ئەوەی‌ هەمان رۆژ دەستگیریانكرد.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە زریان محەمەد پەیامنێری ماڵپەڕی ئاوێنە، ئەمڕۆ سەبارەت بە قەرەباڵغی چاودێری بازرگانی سلێمانی هەواڵێك بڵاودەكاتەوە، دوای دوو كاتژمێر بانگ دەكرێت بۆ ئاسایشی سلێمانی و دەستگیر دەکرێت. 



PM:09:32:07/04/2020