لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە کۆمەڵگا داخراوەکاندا، هۆشیاری سێکسی پێویست نییە و لەبەر ئەوە زۆرێک لە ئافرەتانی ئەو کۆمەڵگانە بەدەست بوونی گرفتی سێکسەوە دەناڵێنن. یەکێک لە گرفتە سێکسیە هەرە بەرچاوەکانی ئافرەتان بریتیە لە نەگەیشتن بە ئۆرگازم، لوتکەی چێژ. شارەزایانی بواری سێکسۆلۆجی و پزیشکی هۆکارەکانی نەگەیشتنی ئافرەتان بە ئۆرگازم، بۆ ئەمانەی خوارەوە دەگێڕنەوە:
1- هۆکاری دەرونی: هەندێکی ئافرەت ئەو بڕوایەیان لا دروستبووە، کە ناگەنە ئۆرگازم کە ئەمەش ڕاست نیە بەڵام بەهۆی ئەزموونێکی پێشووی لەوانەیە ئەو بۆچوونە بوبێت بە بڕوای.
2- ئامادەنەبوونی جەستەیی و دەروونی ئافرەت بۆ پڕۆسەکە: هەندێک ژن لە کاتی پڕۆسەکەدا هێشتا خۆیان ئامادە نەکردوە و پیاوەکانیشیان هێندە هۆشیاری سێکسیان نیە کە دۆخێکی ئارامیان بۆ بڕەخسێنن تاوەکو تێیدا ئامادەی پڕۆسەکە بن.
3- پێنەدانی کاتی پێویست: لەکاتی پڕۆسەکەدا کاتی پێویست نادرێێ بە ژنان لە لایەن بەرامبەرەوە بۆ ئەوەی بگەنە ئۆرگازم.
4- نەبوونی ئاستی زانیاری و شەرم: هەندێک لە ژنان زانیاری پێویستیان لە سەر ئاستی سێکسی و ئۆرگازم نیە یاخود شەرم دەکەن.
5- هۆکاری جەستەیی: هەندێک لە ژنان خۆیان هەر لە سەرەتاوە توانای ئەو پڕۆسەیان نییە و ناگەنە ئۆرگازم (چێژی سێکسی)، ڕەنگە پەیوەندی بە جەستە یان نەخۆشی یان هۆکارێکی دیکەوە هەبێت وەک خەتەنەکردنی ناتەندروست و هەڵە.
سوود لە رێبەری خیزانی وەرگیراوە