ڤیدیۆ..شەبنامی بارانی و میران پێکەوە دەردەکەونەوە

شەبنامی بارانی، کچە مۆدێل و فاسیۆنی ناسراو، پێدەچێت چیرۆکی خۆشەویستیەکەیان لەگەڵ میران عەلی خەریکە بەتەواوی دەکەن بەراست، بەتایبەتی دوای ئەو ڤیدیۆیە نوێیەیان کەدەست لەناو دەست لەناو ئۆتۆمبیلێکدا پێکەوەن.

 
لە نوێترین دەرکەوتنیان، شەبنام بارانی ڤیدیۆیەکی خۆی لەگەڵ میران عەلی بڵاودەکرێتەوە کە میران بەدەستێکی ئۆتۆمبیل لێدەخوڕێت و، دەستەکەی تری لەناو دەستی شەبنامدایە.

 
لە چەند مانگی رابردوودا هەریەک لە شەبنام و میران چەند جارێک لەسەر چیرۆکی خۆشەویستی نێوانیان روونکردنەوەیان بڵاوکردەوەو سەرەتا میران دانی پێداناو، دواتر رەتیکردەوە، شەبنامیش رەتکردەوە، بەڵام لەو کاتەوەی شەبنام گەڕایەوە بۆ کوردستان چەند جارێک لەگەڵ میراندا دەرکەوتەوە، ئەم دەرکەوتنیان نوێترینیانە کە پێناچێت گوومان لەسەر هەبوونی ئەو پەیوەندیە بهێڵێتەوە.


 
شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 

 


AM:09:29:08/04/2020