نەجەف.. ٢٤ تووشبووی تری کۆرۆنا ئاشکراکران

تەندروستی نەجەف، توشبوونی ٢٤ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە رەزوان کەندیی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای نەجەف، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوە دەکات، کە پشکنینیان بۆ ١٧٠ کەس ئەنجامدا و دەرکەوتووە ٢٤ کەسی تر لە شارەکەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

بەڕێوەبەری تەندروستی نەجەف داواش لە هاوڵاتیان دەکات، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان و خێزانەکانیان و کۆمەلگەش بپارێزن.

 



PM:02:42:08/04/2020