مارتن شه‌كرلی: به‌ڵێن بێت چاره‌سه‌ری كۆرۆناتان بۆ بكه‌م
مارتن شه‌كرلی به‌رێوه‌به‌ری پێشووی بایۆته‌كنۆلۆژیا، كه به تۆمه‌تی ته‌زویركردنی پاره، بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵێنده‌دات ماوه‌ی سێ مانگ مۆڵه‌تی بده‌ن، چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌كات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی 11 لاپه‌ڕه‌یی كه له‌سه‌ر پێگه‌ی پرۆسپیرۆ فارمسودكلس كه كۆمپانیای شه‌كرلی-یه له ساڵی 2015 دایمه‌زراندووه، ئاماژه‌ی به 8 ده‌رمانی نوێ داوه كه ئه‌توانرێت ببێت به چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس.
به‌شداربووانی ئه‌و 11 لاپه‌ڕه‌یه كه یه‌كێكیان كیڤن مۆلادی-یه، هاوپشكی كاره‌كانی شه‌كرلی-یه و دوانه‌كه‌ی تریش دوو زانای به‌توانای ئه‌مریكین (مۆرن لۆهری و جێمس رۆندینا)ن كه ساڵی 2017 هه‌ردووكیان داوایان له‌دادگای فیدرالی كردووه كه كارئاسانی بكرێت بۆ شه‌كرلی له سزاكه‌یدا. به‌ڵام دادگا كوێی به رای ئه‌و دوو زانایه نه‌داوه.
هه‌رچه‌نده شه‌كرلی ناوناوبانگێكی خراپی هه‌یه و ساڵی 2015 به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ده‌رمانی كۆمپانیاكه‌ی به‌رێژه‌ی 4000% تۆمه‌تبار كرا، به‌ڵام دواتر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا له كۆتایی 2015 به تۆمه‌تی ته‌زویر كردنی پاره ده‌ستگیركراو زیندانی 7 ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
بنیامین برافمان پارێزه‌ره‌كه‌ی شه‌كرلی بۆ گۆڤاری نیو یۆركه‌ر ده‌ڵێت: "ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داواده‌كات مۆڵه‌تی بده‌نێ له زیندانی فیدرالی ئالینوود له بنسلڤانیا. بۆیه شه‌كرلی ئاماده‌یه له ژێر سه‌رپه‌رشتیكردنێكی توندی پۆلیس-یشدا بێت له تاقیگه‌دا چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس دروستبكات".
شه‌كرلی-یش ده‌ڵێت: "هیچ به‌ڵێنامه‌یه‌كیش ئیمزاناكه‌م به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌و هیچ پاره‌یه‌كیشم ناوێت".
له پاشكۆی ئه‌و 11 لاپه‌ڕه‌یه‌دا شه‌كرلی گۆته‌یشنێكی نووسیوه: "مۆڵه‌تی 3 مانگم ئه‌وێت بۆ دیاریكردنی ده‌رمانه‌كه. به‌و پێیه‌ی دووجار كه‌سێكی به‌توانا و سه‌ركه‌وتووم له بواری بایۆفارمه (بایۆفارمۆسوتكڵ) و خاوه‌نی دروستكردنی چه‌ندین ده‌رمانی نوێ-م و زۆرترین توێژینه‌وه‌ی نوێكاری ده‌رمانم پێشكه‌شكردووه، تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌یدانیم جێبه‌جێكردووه، بۆیه من توانای ئه‌وه‌م هه‌یه به‌م ئه‌زموونه‌مه‌وه كارێك بكه‌م ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌مووتان".
شه‌كرلی پێداگری ئه‌كات وه‌ك زانایه‌ك و ده‌ڵێت :"پێویست ناكات داوای هیچ بكه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس". هه‌روه‌ها ره‌تیشی ده‌كاته‌وه كه هیچ كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان توانای هه‌بێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه بدۆزێته‌وه.
برافمان پارێزه‌ره‌كه‌ی شه‌كرلی ئه‌وه‌شی دركاندووه كه له هه‌وڵدان به‌زوترین كات مۆڵه‌تێكی ره‌سمی بۆ كاركردنی شه‌كرلی ته‌مه‌ن 37 ساڵ- وه‌رگرن.
PM:03:24:08/04/2020