یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە رۆناڵدۆ ناکاتەوە



پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو یانەیە دێتە دەنگ و هیچ پلانێکی بۆ گەڕانەوەی کریستیانۆ نیە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیای نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویانکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید گرنگی بە گەڕانەوەی رۆناڵدۆ نادات، ئەمەش بەهۆی زۆری تەمەنیەوە، ئەو یانەیە پلانی ئەوەی هەیە یاریزانی لاوی بەهرەمەند بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، ئێستا ئەو یانەیە نایەوێت جارێکی تر رۆناڵدۆ یاری بۆ بکاتەوە.
ئەمڕۆش چوارشەممە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، یانەی یۆڤانتۆسیش بە نیاز نیە دەستبەرداری کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببێت،هەرچەندە یانەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داهاتی کەمبووەتەوەو موچەی یاریزانەکانی کەمکردووەتەوە.
رۆناڵدۆ لە ساڵی 2018 بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدریدی جێهێشت.



PM:07:05:08/04/2020