بڕیاره ئهمڕۆ عهدنان زورفی له وتارێكدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکلا بکاتەوە و بەگوێرەی میدیاكانیش زورفی پاشەكشە دەكات.
بهپێی هەواڵی میدیا عیراقییهكان، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە وتارێکدا عەدنان زورفی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکلابکاتەوە و بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی سیاسی ئاگادار، زورفی بە نیازە دەستبەرداری راسپاردنەکەی بێت.
دوای رێککەوتنی کوتلە شیعەکانە لەسەر کاندیدکردنی مستەفا کازمی و کورد و سوننەش پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کاندیدە راگەیاندووە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ، بەرهەم ساڵح، سهرۆك كۆماری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بۆ پێكهێنانی حكومەت رابسپێرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش هەرێمی کوردستان بەفەرمی و لە رێی راگەیەندراوێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا کازمی دەربڕیبوو.