كۆرۆناش دژی ره‌شپێسته‌كانه
ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین ورده ورده كۆتایی دێت و له ئه‌مریكا-ش به‌رده‌وامه، پسپۆران هه‌نگاو به‌ره‌و توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌نێن، كه ڤایرۆسه‌كه ره‌گه‌زیش ده‌ناسێت و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ترسناك نیشانده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌شێت كۆرۆنا ڤایرۆسی بكوز، كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فریكییه- ئه‌مریكییه‌كان كۆتایی پێبێنێت.
پێگه‌ی ی‌و ئێس نیوز ئاشكرای كردووه، سه‌ره‌تاكانی ئه‌م ترسه به‌ئاشكرا دیارن و ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا پیشانی ده‌ده‌ن كه ره‌شپێسته‌كان به‌شی گه‌وره‌ی نێو مردووه‌كانن به‌شێوه‌یه‌كی توقێنه‌ر.
له هه‌ر یه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی لویزیانا و شیكاگۆ 70%ی ئه‌وانه‌ی به كۆرۆنا مردوون ره‌شپێسته‌كانن، له‌كاتێكدا له‌و دوو ویلایه‌ته ره‌شپێسته‌كان كه‌مینه‌ن.
له مه‌كلۆنبێرگ كاونتی-ی ویلایه‌تی نۆرس كارۆلاینا، 32.9%ی دانیشتووانه‌كه‌ی ره‌شپێستن، به‌ڵام 43.7% ی ئه‌و رێژه‌یه‌یان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون. هه‌روه‌ها له میلووكی كاونتی 27%ی خه‌ڵكی شاره‌كه ره‌شپێسته، كه‌چی نیوه‌ی ئه‌و رێژه‌یه تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون و 71% له تووشبووان مردوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له میشیگان، به‌رپرسانی ته‌ندروستی ویلایه‌ته‌كه ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، 33%ی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون ئه‌فریكییه- ئه‌مریكییه ره‌شپێسته‌كانن، كه به 10% زیاتر تووشبوون له سپی پێسته‌كان. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌كان له میشیگان ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه مردوون 41%یان ره‌شپێست و 28% سپی پێست و 26% لاتینی ئه‌مریكی بوون.
د. جۆرجیس بنجامین، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ته‌ندروستی ئه‌مریكا، پێیوایه په‌تاكه له كه‌ره‌نتین و خۆپاراستنی ته‌ندروستیدا شكست ده‌هێنێت. ئه‌و بۆ سی ئێن ئێن وتیشی: "ئێمه هه‌میشه ده‌زانین، نیشانده‌رێكی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه كار ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگ".
ده‌شڵێت: "بۆ من سوپرایز نییه ئه‌و رێژانه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جودامان هه‌یه، نه‌ك بۆ مردن به كۆرۆنا، به‌ڵكو بۆ هه‌موو شته‌كانی دیكه". به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا گوتیشی: "من یه‌قین نیم ئاستی جیاوازی سپێ پێست و ره‌شپێست تا چه‌نده به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كه، چونكه تا ئێستا رێژه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا ده‌رنه‌هاتووه".
به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ش ناشارنه‌وه، گه‌نجه ره‌شپێسته‌كان رێژه‌ی تووشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره و ئایدز و شێرپه‌نجه به‌رزتره له سپی پێسته‌كانی هاوته‌مه‌نیان. به‌و پێیه‌ی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستنیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، لاوازی به‌رگری له‌ش رێگه‌یه‌كی خێرایه بۆ تووشبوونی زیاتر به كۆرۆنا ڤایرۆس.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی راستییه‌كی دیكه هه‌یه، كه به‌پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری مرۆیی رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له گه‌نجانی سه‌روو 18 ساڵ له ره‌شپێسته‌كان زیاتره له سپی پێسته‌كان و قه‌ڵه‌ویش ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه بۆ مردنی ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن.
AM:10:20:09/04/2020