مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیوەندیەکی تەلەفونی پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدکردنی مستەفا کازمی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/4/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، پشتیوانیی خۆی بۆ راسپاردنی دەربڕی.
لەو پەیوەندیەکدا سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە بەیەکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئهمڕۆ ٩ی نیسان به فهرمی مستهفا كازمی، بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی عێراق راسپێردرا، ئهویش دوای ئهوهی عهدنان زورفی كه پێشتر راسپێردرا بوو، كشایهوه و داوای لێبوردنی كرد.