کەرکوک.. دوو حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک دوو حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنای راگەیاندو بەمەش ژمارەی تووشبوانی ئەو پەتایە بەرزبوەوە بۆ ٢٣ کەس.

تەندروستی کەرکوک لە نوێترین راگەیاندنی بڵاویکردەوە کە دوو کەسی نوێی تووشی کۆرۆنا بوون و بەمەش ژمارەی تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ٢٣ تووشبوو، لەوانە ١٠ کەسیان چاکبۆوونەتەوەو ١٢ کەسیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوەو، کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

 

 


PM:02:02:09/04/2020