ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک داواکاری لەبەرژەوەندی هاولآتیان دەخاتە بەردەم حکومەت

لە راگەیاندنێکی فەرمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک داواکاری هاولآتیان بەگشتی و کەرتی تەندروستییش بە تایبەتی دەخاتە بەردەم حکومەتی هەرێم کوردستان.

 

لە راگەیاندنێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە رێکەوتی ئەمڕۆ ٩ی نیسانی لەسەرە، ئەو ئەنجومەنە داوا دەکات کە حکومەتی هەرێم لە کرێی موڵکانەوە ئاو کارەبای هاولآتیان خۆشبێت.

 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواش دەکات کە بۆ کەسانی کەم دەرامەت، حوکمەت و خەڵکی خێرخواز هەوڵی هاریکاری ئەو خەڵکە بدەن لەرووی مادی و پێداویستیەککانی ژیانەوە.

 

هەروەها لەو راگەیاندنەدا بۆ پزیشکان داوای دابینکردنی هۆکاری گواستنەوە بۆ سەر کارەکانیان کراوە، بۆ ئەو پزیشکانەی لە بواریی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا کاردەکەن، خزمەتی کاریان بۆ " قدم " بکرێت.

 

سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بکرێت لە بەشداریان لە پرۆسەی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا.

راگەیاندنەکە..



PM:02:21:09/04/2020