برای بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد ( وێنەکەی ببینە )

لە وڵاتی بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کامەران سەید مەجید، برای کادیری دیاری یەکێتی دلێری سەید مەجید گیانی لەدەستدا.

کامەران سەید مەجید لە رۆژی ٢٠ ی نیسان بە مەبەستی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی ( رۆیاڵ برۆممتۆن ) لە لەندەن و، پاش هەوڵێکی زۆر لەلایەن پزیشکەکانەوە، ئەمڕۆ ٩ی نیسان گیانی لەدەستدا.

کامەرانی سەید مەجید، ساڵی  ۱۹٥۹ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، .پێشمەرگه و ڕیکخستنە دێرینەکانی یەکێتی یەوەو چەندان ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێ یە.

ناوبراو خاوەنی کوڕو کچێکەو برای کاک دلێری سەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی و، برایەکی تریشیان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە .

 


PM:02:39:09/04/2020