سەرۆکی پارتی پشتیوانی بۆ مستەفا کازمی راگەیاند



مەسعود بارزانی سەرۆک پارتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پشتیوانی خۆی بۆ مستەفا کازمی کاندیدی نوێی راسپێردراوی پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق، راگەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی نیسان مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی حكوومەتی عێراقەوە كرد.


لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ ڕاسپاردنی مستەفا كازمی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەتی عێراق ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.


ناوبراو هیوای خواست كە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەیەكنزیكبوونەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق و دەروازەیەكیش بێت بۆ چارەسەربوونی كێشە و قەیرانەكانی عێراق
 


PM:03:40:09/04/2020