وێنە.. نەوال زوغبی لەسەردەمی کۆرۆناشدا شیک دەردەکەوێت

نەوال زوغبی خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی و عەرەبی لەم سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکەو لە شیکی خۆی ناکەوێت.
زوغبی لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.


زوغبی یەكێکە لە هونەرمەندەکانی لوبنان کە بەشدارە لە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


نەوال زوغبی لە ٢٩ ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لە دایکبووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتوونی پێدراوە و بە پێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقایی ڕۆژئاوایی جیهانی عەرەبی دەژمێردرێت، کە ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە. 


هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر لەساڵی ٢٠٠٨ لە هاوسەرکەی جیا بووەوە، کە لە دوایی ١٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی ٣ منداڵیان هەیە.
 


PM:05:47:09/04/2020