نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

لەگەڵ دەستکردن بە کۆبوونەوەی ئۆپێک و ئۆپێکی پلەس نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی دراودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو، پسپۆرانی ئەو بوارە باس لەوە دەکەن بەرێژەی لە ١٠% بەرزبۆتەوە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ ٣٣ دلارو ٦٠ سەنت، لە کاتی داخستندا ٣٢دۆلارو ٨ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ٣٣ دۆلار و ٥ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٢٦ دۆلارە، دوا داخستنی بە ٢٥ دۆلار بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٢٦ دۆلار بوو.

 

پێشبینی دەکرێت ئەگەر ئۆپێک کە سعودیە سەرۆکایەتی دەکات و، ئۆپێک پلەس کە رووسیا سەرۆکایەتی دەکات بگەنە رێککەوتنی نرخی نەوت زۆر لەوەی ئێستا بەرزتر دەبێتەوە.

 

 

 



PM:07:05:09/04/2020