وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی و سهرۆكی زانكۆ و راگری پهیمانگهكانی ههرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا دڵنیاییان دایه قوتابیان كه خوێندنی ئهمساڵیان به فیڕۆ ناچێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە میانی كۆبوونهوهكەی ئەمڕۆدا وهزیری خوێندنی باڵا، ئارام محهمهد قادر رایگهیاند" قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز و کەسوکاری بەڕێزیان دڵنیا دەکەینەوە، کە خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆ ناچێت و زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان یەک دەنگ و یەک هەڵوێستن بۆ سەرخستنی پرۆسەى خوێندن".
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی سەرجەم زانکۆ و راگری پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ جەختیان کردەوە، پشتیوان دەبن بۆ دەربازکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستمی خوێندنی ئەلیکترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتکاری).