وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان چوار حاڵەتی نوێی تووشببونی بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند.
تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا".
ڕاشیگەیاند" کە سێ پیاو و ئافرەتێکە هەموویان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون".