تەندروستی سلێمانی: تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا چاكبوەوە


تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" یەک توشبووی تر بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاکبوەوە".

د. سەباح نەسرەدین ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ئاشکرایکرد" دواچاودێری و چارەسەر یەک کەسی تری توشبوی کۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاکبوەوە و گەرایەوە ماڵ و ژیانی ئاسای خۆی".

تاوەکو ئێستا کۆی چاکبوەوە لە سنوری سلێمانی ٩٥ کەسن.

PM:10:12:09/04/2020