کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند و پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" لە دوای نیوە شەو پێشبینى باران بارین هەورە تریشقە دەکرێ بە تایبەت لە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست هەرێم".

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارین ١٢ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ڕاگەیاند، کە زۆرترین بڕی باران بارین لە ناوچەی دەربەندیخان باریووە کە ٧.٤ ملم بووە.

 

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

 

زاخۆ 0.2 ملم
بامەرنێ 0.2 ملم
دەربەندیخان 7.4 ملم
هەڵەبجە 0.2 ملم
هەڵشۆ 0.2 ملم
کانى ماسى 0.2 ملم
سۆران 0.2ملم
پێبجوێن 2.8 ملم




PM:10:33:09/04/2020