پسپۆڕێکی نه‌خۆشییه درمییه‌كان و گشتییه‌كان لە سلێمانی ڕایگەیاندووە" له كوردستاندا شه‌ڕی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، له هه‌ندێك شوێندا شه‌ڕ كه‌وتووەته كۆڵان وگهڕهكهكانهوه، له‌وانه‌یه ڕووبه‌رووی شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ببینه‌وە کە خواستی خۆمان نەبوو".
د. زاهیر سوران، پسپۆڕی نه‌خۆشییه درمییه‌كان و گشتییه‌كان لە سلێمانی لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" له كوردستاندا شه‌ڕی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، له هه‌ندێك شوێندا شه‌ڕ كه‌وتووەته كۆڵان وگهڕهكهكانهوه، له‌وانه‌یه ڕووبه‌رووی شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ببینه‌وە کە خواستی خۆمان نەبوو، وه‌لێ شه‌ڕ به‌رۆكی گرتووین و ده‌بێت به‌رگری له خۆمان بكه‌ین. پرۆفیسۆری ڤایرۆس (Daniel Lucey) ده‌بێژێت: تا مانگی سه‌پته‌مبه‌ر ڤایرۆسه‌كه له ئه‌وروپا وئهمێریكادا ده‌مێنێت، وا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نزیكه‌ی یه‌ك ملیارد مرۆڤ تووشی ڤایرۆسه‌كه ببێت (مه‌رج نییه هه‌موویان بمرن)، وامه‌زانن مه‌ترسییه‌كه كۆتایی هات په‌له مه‌كه‌ن له كردنه‌وه‌ی هه‌موو شوێنه‌كاندا".
لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا د. زاهیر سۆران دەشڵێت" هه‌رچه‌نده له چاو وڵاتاندا ئه‌م ڤایرۆسه‌ی له مه‌ڕ ئێمه نزیكه‌ی له ٧٩% ی تووشبوان هه‌ڵگرانی بێنیشانه‌ن، به پێی هه‌ندێك له شاره‌زایان هۆی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوتانی دژی سیل كه له‌م وڵاته‌دا له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هه‌موومان دەکوترێین. مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی خۆیان له قوتابخانه ده‌دزییه‌وه نه‌كوترابن، كوتانه‌كه هۆكارێكی به‌سوود بووه وئیمڕۆ به به‌راورد له گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌نجامه باشه‌كه‌ی ده‌بینرێت كه په‌ستانی سهرنهخۆشخانهكانی فره‌كه‌م كردۆتهوەو دانیشتوانی باش پاراستووه".
ڕاشیگەیاندووە" له نێوماندا هه‌ڵگری بێنیشانهمان هه‌یه و بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژێر به ژێر چه‌ندین كه‌سی دی تووش بكه‌ن و خۆشیان هه‌ستی پێنه‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌ندێك كه‌س فشه‌ی پێ دێت یان له خۆیان بایی بوون ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه، هه‌موو چاو نووقاندنێك لێی زیانێكمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت".
دەشڵێت" فره پێویسته له‌م قۆناخه‌دا هه‌موومان ده‌ست له نێو ده‌ست خزمه‌تی یه‌كدی بكه‌ین، وه‌ك پێشووتر ئاماژه‌م پێكرد به‌س خۆمان به كه‌ڵكی خۆمان دێین نه‌ك بێگانه ! پێویسته به گه‌شبینییه‌وه رووبه‌رووی بارودۆخه‌كه ببینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو ترسێك ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش، ئه‌و كاته خرۆكهسپییهكان (پاسه‌وانه‌كان) ی نێوخوێن ناتوانن به باشی به‌رگریمان لێ بكه‌ن و ڤایرۆسه‌كه ببه‌زێنن. ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی هه‌وكردن به ڤایرۆسه‌كه جیاوازه، به پێجه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی به‌رگریان خراپه یان كه‌مه له كاتی تووشبون به ڤایرۆسه‌كه ته‌ندروستییان خراپ ده‌بێت، سه‌ره‌تا نیشانه‌كانی سووكه ئهنفلۆنزایهكیان لێده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك كۆكه، تای به‌رز وههوكردنی سییه‌كان و كه‌مێك ته‌نگه‌نه‌فه‌سی".
هاوکات پسپۆڕی نه‌خۆشییه درمییه‌كان و گشتییه‌كان لە سلێمانی چەند ڕێنماییەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات کە بریتین لە:
١-به‌رده‌وام پاكوخاوێنی خۆت بەباشی ڕابگرە لە خێزانه‌كه‌ت، له نێوماڵ، ئۆتۆمۆبیل، شوێنی كار.
٢-بێ ده‌ستكێش و ده‌مامك مه‌ڕۆ ده‌ره‌وه وخۆت له قه‌ره‌باڵخی بەدوور بگرە.
٣-هه‌رزانترین و به‌سوودترین ده‌رمان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش وه‌رزشه هه‌رگیز پشتگوێی مه‌خه.
٤-هه‌وڵ بده پێ به‌جه‌رگی خۆتاندا بنێن وله گه‌ڵ نه‌خۆشدا مه‌چن بۆ نێو نه‌خۆشخانەکان.
٥-كاتێك تا به‌رزه وسكچوون له ئارادایه، ده‌بێت نه‌خۆش فره ئاو بخواته‌وه ئه‌ویش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می ڕێژه‌ی شله‌ی نێو له‌شدا، شۆربا ودێكسترۆلایت (تۆزێكه له نێو په‌رداخێك ئاودا تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌خورێته‌وه) به‌سوودن، گهرباری ته‌ندروستی نه‌خۆش خراپ بێت، پێویست بكات ئه‌وا ئاوی كانزایی ده‌كرێته نه‌خۆشه‌وه.
٦-پێویسته رۆژانه چه‌ندین جار هه‌ناسه‌ی قوڵ له كوونه لووتهكانهوه هه‌ڵمژن و نزیكه‌ی ٧ چركه هه‌ناسه‌دان رابگره و پاشتر به نیمچه كراوه‌یی ده‌م بكه‌ره‌وه و به‌ته‌واوی هه‌وای نێو سییه‌كان بكه‌ره ده‌ره‌وه. ئه‌و جۆره هه‌ناسه‌دانه واده‌كات چیكڵدانه هه‌واییه‌كانی نێوسییهكان باشتر بكرێنه‌وە وئاڵوگۆڕی ئۆكسجین ودووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به باشی به‌ڕێوه بچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە" پێویسته هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆمان و یه‌كتریدا راستگۆبین و گه‌ر كه‌مێك نه‌خۆش بوویت نابێت خێرا ته‌له‌فۆن بكه‌ین بۆ نه‌خۆشخانه و خۆمان بخه‌ینه پهلهپروزكێ وحاڵی جا‌و، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك له سه‌ره‌تادا باسم كرد، زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانی كوردستان بێنیشانه‌ن و ئه‌وانه‌شی تا ئیمڕۆ تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون به گشتی باری ته‌ندروستییان باشبووه ونهگهیشتوونهته بارێكی ته‌ندروستی خراپ و نه‌خوازراو".
وتیشی" ژماره‌یه‌كی بهرچاولهوكهسانهی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون وچاكبوونهتهوه، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌وام ئه‌و نه‌خۆشانه پاكوخاوێنی وته‌ندروستی خۆیان پشتگوێ نه‌خه‌ن وئاگاداری خۆیان بن چونكه هه‌رچه‌نده له‌شیان به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه دروست ده‌كه‌ن به‌ڵام هێشتا له ١٤% یان دووباره تووشی ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌ش خراپ ومه‌ترسیداره. له‌به‌رئه‌وه باشتره هه‌ریه‌كێك له ئێمه وه‌ك له وڵاتان په‌یڕه‌وده‌كرێت به هۆشیارییه‌وه تێبینی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه بکەین تا باری ته‌ندروستی خراپ نه‌بێت نابێت بچینه نێو نه‌خۆشخانه چونكه مرۆڤ ده‌توانێت ماوه‌یه‌ك له ماڵه‌وه خۆی جودا بكاته‌وە وچاره‌سه‌ری نیشانه‌كانی خۆی بكات ته‌نیا له كاتی تێكچوون و خراپبوونی باری گشتیی‌دا ئه‌وسا هانا بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڕێت".
له كۆتایی نوسینەکەیدا د. زاهیر سوران هیوا دەخوازێت کە به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌و هه‌ڵه كوشنده‌یه نه‌كه‌ن و پهلهوههڵپهی زه‌نگی سه‌ركه‌وتن له سلێمانی لێ نه‌ده‌ن تا به‌ته‌واوی دڵنیا نه‌بن با خه‌ڵك ئاهێكی پیادا بێته‌وه وهه‌رله خۆیانه‌وه نه‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌یتوانی لێمان بسه‌نێت ته‌قه‌ی خۆشی به ئاسانی خۆشه‌ویسته‌كانمان لێ بستێنێت.