مستەفا کازمی: حکومەتێک دروست دەکەم بە کردار خزمەت بکات

ئەمشەو مستەفا کازمی، ڕاسپێردراو بۆ حکومەتی نوێی عێراق لە یەکەم وتاریدا پەیامێکی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی عێراق کرد و وتی" حکومەتێک دروست دەکەین خزمەت بکات بە کردار و عێراق پاشکۆی هیچ وڵاتێک نابێت".

 

مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ حکومەتی نوێی عێراق لە وتارێکیدا رایگەیاند" بە نزیکترین کات بەرنامەی حکومەتەکەم پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق دەکەم و حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکدەهێنم".

 

کازمی لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ڕاشیگەیاند" دەبێت چەک تەنها لە دەست حکومەتدا بێت و بەمزوانەش کارمانەی کابینەکەی پێشکەش دەکات".

 

وتیشی" سەروەری عیراق هێڵی سورە و سازشی لەسەر ناکەین و پرسی مشتومڕ نییە و بڕیار بۆ عیراقییەکان ەو عێراق نابێتە پاشکۆی هیچ کەس".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنج شەممە لە کۆشکى سەلام لە ناوچەى جادریەى بەغدا، بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکان لە نێوانیاندا عەمار حەکیم رێبەرى رەوتى حیکمە و هادى عامرى و محەمەد حەلبوسى بە فەرمى مستەفا کازمى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق راسپیردرا.

 
 


AM:12:10:10/04/2020