وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەێم نۆ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند كە دانیشتووی شاری هەولێرن.
ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستا ڕایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران".
سەبارەت بە تووشببوەکان تەندروستی هەرێم ئاشکرایکردووە" کە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری)هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن".