ئەمڕۆ هەینی ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و له خوار ٣٢ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣١ دۆلار‌و ٤٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٢ دۆلار‌و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ناجێگیری و به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه به بڕی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراو و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن, هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی و کەمکردنەوەی هاتووچۆ وایکردووە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.