وادەی شەش ڕۆژ باران بارین لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە هەرێم دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، کە ئەمڕۆ و سبەی یەکشەممە باران بارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، هاوکات ڕۆژانی ١٨ و ٢٥ و ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە باران لەهەرێمی کوردستان دەبارێت.

 

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.




AM:09:27:11/04/2020