ئاسایشی سلێمانی: هیچ داتایەک بەناوی مستەفای سەلیمی لە ئاسایش تۆمار نەکراوە


ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" هیچ داتایەك بەناوی مستەفا سەلیمی لەناو تۆماری بەردەست ئاسایشی سلێمانی و نشینگە و دەروازە سنوورییەكان بەردەست نییە و ئێمە هیچ كەسێك بەو ناوە ناناسین".


ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا لەبارەی مستەفا سەلیمی ئاشكرایكردوە" بەبڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بۆ ڤوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەڕۆژی 14/3/2020 قەدەغەی هاتاوچۆ دەستیپێكردوە و  تائێستا بەردەوامە، هێزەكانی ئاسایش بەوبڕیارەوە پابەندبون، لەم ماوەیەدا لەسنوری پێنجوێن و ناوچەی گەرمك هیچ ئەركێكیان بۆ دەستگیركردن پێ نەسپێردراوە".



 ئاماژەی بەوەشكردوە، "هیچ داتایەك بەناوی (مستەفا سەلیمی) لەناو تۆماری بەردەست ئاسایشی سلێمانی و نشینگە و دەروازە سنوریەكان بەردەست نییە، ئێمە هیچ كەسێك بەوناوە ناناسین".
 


دەقی رونكردنەوەكە
 


PM:05:04:11/04/2020