ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ تەكیە بەهۆیەوە منداڵێك گیانی لە دەستداو یەكێكی تریش برینداربوو.
هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە" ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٠، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (چه‌مچه‌ماڵ- ته‌كیه)، به‌هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوه له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (ڤاڵڤۆ بارهه‌ڵگر و پرۆتۆن تایبه‌ت) منداڵێكی كوڕ گیانیله‌ده‌ستدا به‌ناوی (ا. ن. ح) كه ته‌مه‌نی سێ ساڵه".
هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکردووە" لە رووداوەکەدا كچێكی منداڵ كه ته‌مه‌نی چوارساڵه به‌ناوی (ل. ن. ح) برینداربووە کە خوشكی ئەو منداڵەیە له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان له‌ناو ئۆتۆمبێله پرۆتۆنه‌كه‌دا بوون".
ڕاشیگەیاندووە" لە ئێستادا بەگوێرەی ماددەی (٢٤) لەیاسای هاتووچۆ شۆفێری بارهەڵگرە، كە بەڕەگەز عەرەبە دەستگیركراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا گیراوە".