بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: بەسێ‌ قۆناغ كۆتایی بە قەدەغەی هاتووچۆ دێنین

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" پرۆژەیەكیان پێشكەش بە وەزارەتی تەندروستی هەرێم كردوە بۆ ئاسایكردنەوەی ژیانی خەڵك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە".

 

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد" کە بەسێ قۆناغ كۆتایی بەقەدەغەی هاتوچۆ دێنین لەیەكەمیاندا، ئەو شوێنانە دەكرێتەوە كە خەڵك پێویستیەتی لەگەڕەكەكاندا و لە ٧ بەیانی تا ٦ ئێوارە ئاسایی دەبن بەڵام لەدوای ئەوكاتەوە قەدەغەی هاتوچۆ شەوان بەردەوام دەبێتەوە".

ڕاشیگەیاند" لەدووەمیاندا، لە سەدا ٣٠ فەرمانگە پێویستەكان دەكرێنەوە ئەویش بە ڕەزامەندی و ڕێنمایی تەندروستی".

دەشڵێت" لەسێیەمیاندا، بازاڕ و خوێندن و فەرمانگەكان و مزگەوت و هەموو شوێنەكان دەكرێتەوە بە ڕێكاڕەكانی تاكپارێزیئەم داواو خاڵانەمان پێشكەشی وەزارەتی تەندروستی كردووە".

 

 


AM:12:13:12/04/2020