هەرێم و رۆژئاوای کوردستان لەبواری تەندروستی هەماهەنگی دەکەن

هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان لە بواری تەندروستی و بەتایبەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا هەماهەنگی دەکەن.

 
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەلآیەتی توریتەر لە پۆستێک نووسیوویەتی" وەلآمێکی خێراو رێزداری داینەوە، بەناردنی دوو تاقیگای تەندروستی بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها دڵنیای کردینەوە کە یارمەتی زیاتری رۆژئاوا دەکەن، لە قەلاچۆکردنی پەتای کۆرلێرادا".

 
مەزلوم کوبانێ سووپاسی سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو یارمەتیانە دەکات.


رۆژئاوای کوردستان لەلایەن رژێمی سوریا و تورکیاوە گەمارۆدراوەو پیداویستی زۆر کەم لەبواری تەندروستیدا لەبەر دەستی ئیدارەکەیدایە، ئەوە لەکاتێکدا بەدەیان هەزار زیدان و خێزانی داعش لەو ناوچانە دەژین، جگە لە ئاوارەکانی عفرین و سەری کانێ و گرێ سپی.

 


AM:11:43:12/04/2020