بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایکبوون و ئافرەتی هەولێر رایگەیاند"له رۆژانی 11/3 تا 11/4 و له‌ماوه‌ی مانگێكدا 10 هه‌زار و 771 نه‌خۆش سه‌ردانی كردوین و له‌و ماوه‌یه‌دا 750 كوڕ و 717 كچ له‌دایكبون، كه هه‌زار و 140 منداڵیان به سروشتی له‌دایكبون و و ئه‌وانی دیكه به نه‌شته‌رگه‌ری بون".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر د، هالە جەودەت جەواد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتیشی"ئێمه وه‌ك ستافی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبون خزمه‌تگوزاری ته‌واومان پێشكه‌ش به هاووڵاتیان كردوه و توانیومانه به‌ته‌واوی رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌كه‌مان توانیویه‌تی پرۆسه‌ی كوتانی منداڵانیش به‌ڕێوه‌ببات، ئه‌مڕۆش هێڵی گه‌رمی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نین، كه ده‌توانێت خزمه‌تگوزارییه‌كی زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیانمان بكات".
لەم کاتەوە، دایکان و ئافرەتانی دووگیان دەتوانن ڕۆژانە لە كانژمێر 9ی بەیانی تا 1ی دوای نیوەڕۆ، هه‌روه‌ها ئێواران لە كاتژمێر 4 تا 8ی شەو، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی نه‌خۆشخانه‌كه (07510560172) بكه‌ن.