وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئەوقاف لە روونکردنەوەیەکدا، کردنەوەى مزگەوتەکان لە لەمانگی رەمەزانی پیرۆز و ھەروەھا لێدوانی جیاواز و ناراست بەناوی وەزارەت رەتدەکەنەوە و رایدەگەیەنن" ھەر کەس و لایەنێ  لێدوان بەناوی وەزارەتمانەوە بڵاو بکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

 

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە" لەھەندێ پەیج و ئەکاونتی جیای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی باس لەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز دەکەن ھەروەھا لێدوانی جیاو ناراست بەناوی وەزارەتمان بڵاوودەکرێتەوە لێرەوە رایدەگەێنین کە سەرلەبەری ئەم ھەواڵ و وتانە دوورن لە راستیەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەر کەس و لایەنێک بە پەرۆشترە بۆکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، بەڵام لەئێستادا پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی ھاوڵاتییانی ئازیز کاری لەپێشینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە".

ئاماژە بەوەشکراوە" ئەم بابەتانەش پەیوەست نین بە بەبریاری وەزارەتێک  بەڵکو  لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەرەچاوکردنی باش بوونی ژینگەی تەندروستی بریار لەسەر ئەم بابەتانە دەدەن، لێرەوە رایدەگەێنین ھەر کەس و لایەنێ  لێدوان بەناوی وەزارەتمانەوە بڵاو بکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".




PM:02:59:12/04/2020