بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە قەرەتەپە ژمارەیەک هاوڵاتی بوونە قوربانی

بەهۆی تەقینەوەك لە ناحیەی قەرەتەپەی سەربە قەزای خانەقین كەسێك گیانی لەدەستداو ٣ی تریش برینداربوون.

 

بەپێی ئەو زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ناحییەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین تەقینەوەیەك روویداو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەستداو سیانی تریش برینداربوون.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای تەقینەوەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

 



PM:07:01:12/04/2020