بۆ هاوسەران.. بەر لەسەر جێگایی کردن دەبێت ئەم پرسیارانە بکەن



پزیشكان و چالاكانی دنیا بەردەوامن لە كۆشش كردن بۆ رێگری لە گواستنەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەكان لە رێی سێكس و جووتبوونی #ئافرەت و پیاوانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هۆشیاری هەموو  پیاو و ئافرەتێك دەكەن كە بەر لەوەی سێكس بكەن، ئەو پێنج پرسیارە لە یەكتر بكەن.

 
ئەوان پرسیارەكان بە گرنگ و بە رێگرێكی گەورەی دەزانن بۆ بەرگرتن لە تەشنەكردنی ئایدز و نەخۆشییە گوێزراوەكانی تر و پرسیارەكانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

 
یەكەم: بۆ سەلامەتی هەردوولامان دەمەوێ بپرسم، ئایا كێشە و نەخۆشی #ڤایرۆس نەهێشتنی بەرگریت هەیە "ئایدز"؟
دووەم: ئایا هیچ نەخۆشییەكی گوازراوەت پێشتر هەبووە؟
سێیەم: ئایا پێشتر هیچ كاتێك هەستت بە هەوكردن و هەستەوەری و سوورهەڵگەڕانی ئەندامی زاوزێت كردووە؟
چوارەم: لە پیاوەكان بپرسن ئەگەر پێشتر سێكستان كردووە كۆندۆمتان بەكارهێناوە؟
پێنجەم: ئایا سێكسی دەمت ئەنجام داوە لەگەڵ رەگەزی بەرامبەرت؟

 
پزیشكان و چالاكوانان ئاشكرایان كردووە ئەگەر ئەو پێنج پرسیارە بەر لە كرداری جووتبوون ئەنجام بدرێ و بەرامبەرەكان بە ڕاستی وەڵامی بدەنەوە ئەوە ئەگەری هەیە بە رێژەی 40% بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوێزراوەكان لە رێی سێكسەوە كەمتر ببێتەوە لەسەر گۆی زەوی. ئەمە بۆ ئەو کاسانەیە کە یەکەم جار جووتبوون و سێکس کردن ئەنجام دەدەن.

 
بۆ ھاوسەرانیش پێویستە ئەم خالانە لەبەرچاوبگرن ئەگەر یەکەم جاریشیان نەبێت.
سوود لە پەیجی رێبەری خێزانی وەرگیراوە..

 


PM:10:46:12/04/2020