زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکانی ئەمشەوی داعش بۆ سەر کەرکوک‌و خورماتوو

له کاتژمێر ٩ ی ئه مشەو بەرواری ١٢ی نیسان، چه کدارانی داعش هێرشیانکرده سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق فەوجی یەکی سەر بەلیوای ١٢ له (کۆمەڵگای مەنسوڕیە)ی سەر بەناحیەی مەلا عبدالله له باشوری ڕۆژهەڵاتی کەرکوک، هەروەها بۆسەر هێزه کانی عێراق له سێ گۆشه ی مردن (مپلپ الموت )، لە ناوچەکانی هەرسێ پارێزگای که رکوک وسه لاحه دین و دیالە و چەندان زەرەرو زیانی مادی و گیانی لێکەوتەوە.

محەمەد فائق، رۆژنامەنووسی گەرمیان و بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قەزای خورماتوو دەڵێت" له ڕووبه ڕوبوونه وه ی چەکدارانی داعش وسوپای عێراقی لیوای ٤٥ی سەر بە فیرقەی ١١، به تەقەی دوور مەودا له نێوان هەردوو گوندی ( تل البصل) و( السماقە)، چەکدارانی داعش توانیویانە ئامێری حەراریی هێزە عێراقییەکانیان تێکبشکێنن که بە بەهای ١٠ ده فتەر دولاره".

ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت" ئامانجی چه کدارانی داعش ئەوه بوو بەقەناس، ئامێری حەراری چاودێریەکانی ئەو سووپایە تێکبشکێنرێت، بۆیه له دوورەوە تەقەیان کردووه ".

هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان، پۆلیسێک بەناوی عەلی عەبدولمحسن لفته کوژراوە که دایک بووی ١٩٨٦ی دانیشووی شاری بەغدایه ، ئەم پۆلیسە سەر بەفەوجی ١ لیوای ١٢ ی فیدراڵی عێراقەو لەنێوان گوندی المەنسوریه و جبل، سەر بەکۆمەڵگەی مەلا عەبدوڵا ناحیەی مولتەقی کوژراوە .

 


AM:01:31:13/04/2020