نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٢ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٢ دۆلارو ٨٠  سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٣ دۆلارو ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

بەرپرسانی رێكخراوی ئۆپیك دوێنێ رایان گەیاند رێكەوتنكراوە و رۆژانە بەرهەمهێنانی ٩.٧ ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكەنەوە. رێكەوتنەكە لە مانگی ئایار و حوزەیران جێبەجێ دەكرێت و پێشبینیش دەكرێت نرخی نەوت بە رێژەیەكی زیاتر بەرزببێتەوە.

 


AM:09:08:13/04/2020