وێنە.. پزیشکێکی کورد لە جەنگی دژی کۆرۆنادا گیانی لەدەستدا

پزیشکێکی کورد بەناوی ( مهرداد نەورۆزی)، ئەمڕۆ ١٣ی نیسان کە یەکێک بوو لەو پزیشکانەی لە نەخۆشخانەی کرماشان چارسەری نەخۆشبووانی کۆرۆنای دەکرد، گیانی لەدەستدا.


ئەمە  دووەم حاڵەتە کە کارمەندانی بواری پزیشکی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی چارەسەری تووشبوانی کۆرۆناوە گیان لەدەستدا بدات.


هەفتەی پێشووش لە شاری سەقز کارمەندێکی تەندروستی خەڵکی سنە بەهۆی چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا تووشی نەخۆشیەکە دەبێت و دوای چەند رۆژێک گیانی لەدەستدا.
 


PM:05:18:13/04/2020