بڕیارێكی نوێ لەتەندروستی سلێمانییەوە


تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا لەسبەینێوە كوتانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و دایكانی دوو گیان لەبەر پاراستنی ژیان و تەندروستی منداڵان لەنەخۆشیە درمەكان و لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستپێبكاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بەدەستپێكردنەوەی خزمەتگوزاری كوتانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و دایكانی دوو گیان لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیان و تەندروستی منداڵان لەنەخۆشیە درمەكان و لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی بڕیارەكەی تەندروستی سلێمانی، بڕیارە لەسبەینێ سێشەممەوە كوتانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و دایكانی دوو گیان لەسەرجەم مەڵبەندو بنكە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكاتەوە بەڕەچاوكردنی سەرجەم رێنمایی و مەرجە تەندروستییەكان.



PM:07:52:13/04/2020