وەزیری تەندروستی رووسیا دەرمانێكی چارەسەری بۆ كۆرۆنا راگەیاند

وەزیری تەندروستی رووسیا رایگەیاند" كە كۆمپانیایەكی رووسی دەرمانێكی چارەسەری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزیوەتەوە و بەمنزیكانە دەست بە تاقیكردنەوەی دەكرێت".

 

میخایل مۆراشكۆ، وەزیری تەندروستی رووسیا ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا ئاماژەی بەوەکرد" كۆمپانیایەكی رووسی دەرمانێكی چارەسەری بۆ پەتاکە داهێناوە، كە لە چەند وڵاتێك تاقی كراوەتەوە و یەكەم وەجبەی بۆ تاقیكردنەوەی پزیشكی بەرهەمهێنراوە".

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری تەندروستی ڕووسیا وتیشی" ئێمە چاوەڕوانی پێشكەیشكردنی بەڵگەنامەكانین لەلایەن شارەزایانەوە و لە ماوەیەكی كورتدا ئەنجامی سەرەتایی توێژینەوەكان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت".

 

ناوبراو جەختیشیکردەوە: كە لە ماوەی ١٠-١٢ رۆژی دیکە تاقیكردنەوەكان دەست پێ دەكەن.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە لە ئێستادا ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە رووسیا گەیشتووەتە ١٨ هەزار حاڵەت و ١٤٩ کەسیش بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە. 

 
 


PM:10:05:13/04/2020