ماسکیرانۆ:میسی کوڕی ئەم هەسارەیە نیە


ماسکیرانۆی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، رایدەگەیەنێت، میسی کوڕی هەسارەی زەوی نیەو لە هەسارەیەکی ترەوە هاتووە.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا کە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ماسکیرانۆ ستایشی میسی دەکات و دەڵێت، ئەو لەم هەسارەیە لە دایک نەبووە، ئەو باشترینی جیهانە، ئەوەی ئەو لە یاریزانی تر جیا دەکاتەوە کارێک لە زەوی یاریگا دەکات هیچ یاریزانێک ناتوانێت دووبارەی بکاتەوە، کاری باوەڕپێنەکراو دەکات.

ماسکیرانۆ یەکەم یاریزان نیە ستایشی میسی دەکات و پێشتریش چەندین ئەستێرەو ئەفسانەی تۆپی پێ ستایشی میسییان کردووەو بە یاریزانێكی بێ وێنەیان ناوبردووە.
 


PM:04:35:14/04/2020