سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لەبارەی ئەنفالەوە پەیامێکی بەکوردی بڵاوکردەوە

مستەفا کازمی کەسایەتی راسپێردراو بۆ پپێکهێنانی کابینەی نوێ، لەبارەی یادی ٣٢ ساڵەی ئەنفالەوە پەیامێکی بەکوردی لە تویتەر بڵاوکردەوە.


‎لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مستەفا کازمی لە پۆستێکدا نووسیویوویەتی " ‎بەخەم وئازارەوە یادی تاوانەكانی ئەنفال دەكەینەوە كە ”ڕژێمی دیكتاتۆری دژی هاولاتیانی بێ تاوانی كورد ئەنجامیدان".


مەستەفا کازمی دەشڵێت " ‎تیماركردنی برینەكان و دروستكردنی ئایندە، ‎ئەركی عێراقیە نیشتمان پەروەرەكانە".
ناوبراو هەفتەی رابردوو لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقە راسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، هەر زوو کورد پشتیگیری خۆی بۆ راگەیاند.
 


PM:08:39:14/04/2020