تەندروستی راپەرین ئەنجامی ١٥ پشکنینی تری تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند

ئەمشەو تەندروستی ڕاپەڕین ئەنجامی پشکنینی ١٥ تووشبووی تری لە دەڤەرەکە ڕاگەیاند کە سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچوون.

 

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سنورەکەداو دەستنیشانکردنی توشبوان لەڕێگەی پشکنینەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە، تیمەکانمان (١٥)سامپڵیان لەناحیەی سەنگەسەرو ناوشاڕی ڕانیە، وەرگرت و لەتاقیگەی ڕاپەڕین پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا".

 

ڕاشیگەیاند" کە سوپاس بۆ خوا ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان، نێگەتیڤ دەرچون و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".




PM:11:20:14/04/2020