ئەمشەو تەندروستی چەمچەماڵ چاکبوونەوەی شەش تووشبووی تری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکە ڕاگەیاند.
دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند" دوای مانەوەیان دوو هەفتە لەژێر چاودێری پزیشک و کارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی ئاسودەی تایبەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، ئەمشەو شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە پێنج ئافرەت و یەک پیاون ئەندامی یەک خێزانن پاش ئەنجامدانی سێ پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەمیان، کە دەرکەوت خۆشبەختانە ئەنجامەکانیان نێگەتیف بوو لەنەخۆشییەکە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە".
ڕاشیگەیاند" لەئێستادا تەنها چوار تووشبوو لەنەخۆشخانە ماونەتەوە و تەندروستی ئەوانیش جێگیرە و لەژێر چاودێریدان".