توركیا بۆ جاری دووەم بۆردومانی ناوچەی زینی وەرتێ دەكات

چەند فڕۆکەیەکی جەنگی دەوڵەتی تورکیا بۆ جاری دووەم زینی وەرتێی بۆردوومان کرد و تا ئێستاش بۆردومانەكە بەردەوامە. 

 

بەپێی زانیارییەکان، فرۆكە جنگیەكانی تروكیا بەیانی ئەمڕۆ جارێكیتر بۆردومانی ناوچەی زینی وەرتێیان كرد، ئەوەش دووەمجارە كە لە شەوی رابردووەوە ئەو ناوچەیە بۆردومان دەكرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردووش بەهەمان شێوە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی زینی وەرتێ و دۆڵی باڵەیان و چیای بێرمکانیان کردەوە.




AM:11:57:15/04/2020