وێنە..بەرپرسێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

پێشمەرگەی دێرین و سەرکردەی حیزبی شیوعی مەلا عەلی ( عەبدوڵا مەلا فەرەج ) لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

 
مەلا عەلی لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری حیزی شیوعی بووە لە هەر دوو پارێزگای سلێمانی و کەرکوک.

 
مەکتەبی سیاسی حیزی شیوعی کوردستان لەبارەی کۆچی دوایی ئەو کادیرە پێشکەوتووەیانەوە لە راگەیاندنێکدا دەڵێن" مەلا علی جگە لەوەی تێکۆشەرێکی ناسراوی گۆرەپانی خەبات و تێکۆشان بوو هاوکات مرۆڤێکی ڕۆشننیر و خاوەن قەڵەم بوو. بە مەرگی هاورێ ملا علی گەلە کەمان کەسایەتێکی خەباتگێر و ڕۆشنبێری لە دەست چوو".


مەلا عەلی لە وڵاتی سوید گیانی لەدەستداوە لە کۆتایی هەشتاکانەوە وەک پەنابەری سیاسی لەو وڵاتە دەژی.

 

 


PM:05:07:15/04/2020