لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق هێرشی تورکیا مەحکوم دەکات

لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان مەحکوم دەکات.

لە راگەیاندنێکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، لەسەر هێرشە نوێکەی تورکیا، هاتووە" چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو لە رێگای هێرشی ئاسمانیەوە مووشەکباران کرا، کە بووە مایەی ترس و دڵە راوکێی زۆر لەلای خەڵکی ناوچە نیشتەجێکانی نزیک شوێنی بۆرردومانەکە".

لە راگەیاندنەکەدا کە ناوی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، شێرکۆ میروەیسی لەسەرە، ئەو هێرشە سەربازییە دوو بارانە مەحکوم دەکات، لە کاتێکدا کە لە بێدەنگیەکی  حکومی و میدیایدا ئەنجام دەدرێت".

لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان داوا لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم دەکەن کە رۆڵی خۆیان ببینن بۆ بەرگرتن لەو هێرشە دووبارانە، ئەوە لە کاتێکدایە جیهان بە بارودۆخێکی نا ئاساییدا تێدەپەڕێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کفید ١٩ەوە، کە رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئەرکە پێویستی بەیەکخستنی هەوڵی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی هەیە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاکامە مرۆیەکانی ئەم نەخۆشیە.  

 

لەشەوی رابردووەوە چەند جارێکی فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی وەرتێ سەر بە رەواندزو،  مەخموری سەربەهەولێریان کردووە، بەلآم تا ئێستا پەرلەمان و حکومەتی هەرێم لەم بارەیەوە هیچ هەڵوێستیکیان پێشان نەداوە. 

 


PM:06:05:15/04/2020